|

بایه‌خدان به منداڵ بۆ؟
بایه‌خدان به منداڵ له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا گرنگی تایبه‌تی
خۆی هه‌یه‌و له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا ده‌یان ده‌زگاو دامه‌زراوه‌و
رێكخراوی تایبه‌ت به منداڵان و یاسا‌و رێسای تایبه‌ت به مافه‌كانی
منداڵ هه‌ن كه سه‌رجه‌میان ژیانێكی ئاسووده بۆ منداڵان و
هۆیه‌كانی پێشكه‌وتن و فێركردن و په‌روه‌رده‌یه‌كی دروستیان بۆ
دابین ده‌كه‌نئه‌م گرنگی پێدانه‌ی منداڵان هه‌روا له خۆڕا نه‌هاتووه
به‌ڵكو له ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه
زانستی‌و ك-ۆمه‌ڵایه‌تیانه هاتووه
كه ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه تۆ ئه‌گه‌ر بته‌وێت كۆمه‌ڵگایه‌كی
ته‌ندروست و ساغ دروست بكه‌یت و دواڕۆژی وڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌ت
مسۆگه‌ر بكه‌یت ئه‌وا ده‌بێ له گرنگه‌ی دان به منداڵه‌وه ده‌ست
پێ بكه‌یت چونكه منداڵی ئه‌مڕۆ هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه كه له
دوا رۆژدا ده‌بێته پێشڕه‌وو سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵگا هه‌ریه‌كه‌و
له‌و بواره‌ی كه تێیدا كار ده‌كات و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌ی
منداڵی ئه‌و كه‌سه ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت به سه‌ر كار‌و كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی.
له هه‌رێمی كوردستانیش له سۆنگه‌ی بایه‌خدان به توێژی
منداڵان و به رۆشنبیریی منداڵ كه بوارێكی تایبه‌ت و جودایه
له په‌روه‌رده‌و فێركردن سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی پته‌وی
نێوانیان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی زۆری داوه بۆ په‌ره‌دان
به رۆشنبیری منداڵ و فه‌راهه‌م كردنی پێداویستیه‌كانی ئه‌و
بواره گرنگه له رووی دامه‌زراوه‌و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به
منداڵان و رێگه خۆشكردن له به‌رده‌م ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت
له‌و بواره‌دا كاربكه‌ن چ وه‌كو تاكه كه‌س چ وه‌كو رێكخراو‌و
لایه‌نی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیریی منداڵ - سه‌ر
به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر له وه‌زاره‌تی
رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه
كاری گرنگیدانه به رۆشنبیریی منداڵ و دابینكردنی هۆكاره‌كانی
پێشكه‌وتن و په‌ره‌دان به‌و رۆشنبیریه له رێگای كردنه‌وه‌ی
خولی زانستی و هونه‌ری و سازدانی ڤیستیڤاڵ و هاریكاریكردنی
منداڵانی به‌هره‌مه‌ندو په‌ره‌دان به به‌هره‌ی منداڵان و چه‌ندین
چالاكی دیكه‌ی جۆراوجۆر.
به ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیریی منداڵ/ هه‌ولێر ساڵانه
پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه بۆ كاركردن و ئومێده‌وارین
له‌مه‌ودا بتوانین له رێگای ئه‌م سایته‌مانه‌وه په‌یوه‌ندی
زیاتر له‌گه‌ڵ منداڵان و كه‌سان و گروپ و رێكخراوی تایبه‌ت به
منداڵان ببه‌ستین و ده‌قی چالاكی و كاره‌كانمان بخه‌ینه به‌ر
دیدی ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی سایته‌كه‌مان ده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌وه هه‌مووان پێكه‌وه
بتوانین خزمه‌ت به منداڵانی كوردستان بكه‌ین كه چه‌ندین ساڵه
داگیركه‌ران له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوونه به په‌روه‌رده‌یه‌كی
نادروست چ له رووی فێركردن و په‌روه‌رده‌وه، چ له رووی ده‌روونیه‌وه
كاریگه‌ریان به سه‌ریدا هه‌بێت.
هیوادارین هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
كورده‌واری دروست و ساغ دابنێین له رێگه‌یگرنگیدانمان به
منداڵی كورد له هه‌موو رووێكه‌وه‌و هه‌ر كه‌سه‌و به پێی
توانا‌و پسپۆڕی خۆی.
 |